ئاشکراکردن 12:22-16 - Compare All Versions
ئاشکراکردن 12:22-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم. «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە. سەگەکان و جادووگەران و داوێنپیسان و بکوژان و بتپەرستان و هەموو درۆزن و ئەوانەی حەز لە درۆ دەکەن لە دەرەوە دەبن. «من عیسام، فریشتەکەمم نارد تاکو بەم شتانە شایەتی بۆ کڵێسا‌کان بدەم. من لە ڕەگ و نەوەی داودم، ئەستێرەی بەیانی پڕشنگدار.»
ئاشکراکردن 12:22-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه. منم ئه‌لف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان، یه‌كه‌مین و دواهه‌مین”. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له ده‌رگاكانه‌وه بچنه نێو شاره‌كه. سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له درۆ ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه ده‌بن. “من ئیشۆعم، فریشته‌كه‌ی خۆم نارد تاكو به‌م شتانه گه‌واهیی بۆ وارگه‌كان بده‌م. من له ڕه‌گ و نه‌وه‌ی داویدم، هه‌ساره‌ی پرشنگداری به‌یانی”.