لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 1:22-6

ئاشکراکردن 1:22-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و به‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوات. له‌ هه‌ردوو ڕۆخی ڕووباره‌كه‌دا دره‌ختی ژیان ڕوابوو كه‌ دوازده‌ جۆر به‌رهه‌م ده‌دات، هه‌ر مانگێک به‌رهه‌می خۆی ده‌دات. گه‌ڵای دره‌خته‌كه‌ش بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه‌. ئیتر هیچ نه‌فره‌تێک نامێنێت. ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ش له‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌بن، به‌نده‌كانی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن و ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه‌. له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به‌ چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاهه‌تایه‌ حوكمڕانی ده‌كه‌ن. پاشان پێی وتم: “ئه‌م وتانه‌ سه‌رڕاست و ڕه‌وان. په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕووحی پێغه‌مبه‌ره‌ پارساكان، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد تاكو ئه‌و شتانه‌ پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه‌ ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن”.