ئاشکراکردن 5:21-8
ئاشکراکردن 5:21-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک نوێ دروست ده‌كه‌م!”. هه‌روه‌ها فه‌رمووێ: “بنووسه: چونكه ئه‌م وتانه ڕه‌وا و سه‌رڕاستن”. پاشان پێی فه‌رمووم: “ئه‌وا هاته دی! منم ئهلف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان. له كانیی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه تینوو. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه، ده‌بمه خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م. به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له ده‌ریاچه‌ی به ئاگر و گۆگرد داگیرساوه كه مه‌رگی دووه‌مه”.
ئاشکراکردن 5:21-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دانیشتووی سەر تەختەکە فەرمووی: «ئەوەتا هەموو شتێک نوێ دەکەمەوە.» پاشان فەرمووی: «بنووسە، چونکە ئەم وتانە متمانەدار و ڕاستن.» پاشان پێی فەرمووم: «ئەوا هاتە دی. من ئەلف و یێم، سەرەتا و کۆتاییم. لە کانی ئاوی ژیان بەخۆڕایی دەدەمە تینوو. ئەوەی سەربکەوێت ئەوانەی بە میرات بۆ دەمێنێتەوە، دەبمە خودای و ئەویش دەبێتە کوڕم. بەڵام ترسنۆک و بێباوەڕ و قێزەونان، هەروەها بکوژ و داوێنپیس و جادووگەر و بتپەرستان، لەگەڵ هەموو درۆزنان، بەشیان لە دەریاچەی بە ئاگر و گۆگرد داگیرساوە کە مردنی دووەمە.»