ئاشکراکردن 3:21-8
ئاشکراکردن 3:21-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه و ده‌بێته خوداوه‌ندیان. هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه، ئیتر مه‌رگ نابێت، خه‌م و هاوار و ئازار نامێنن، چونكه شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون”. دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک نوێ دروست ده‌كه‌م!”. هه‌روه‌ها فه‌رمووێ: “بنووسه: چونكه ئه‌م وتانه ڕه‌وا و سه‌رڕاستن”. پاشان پێی فه‌رمووم: “ئه‌وا هاته دی! منم ئهلف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان. له كانیی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه تینوو. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه، ده‌بمه خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م. به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له ده‌ریاچه‌ی به ئاگر و گۆگرد داگیرساوه كه مه‌رگی دووه‌مه”.
ئاشکراکردن 3:21-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان. ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.» دانیشتووی سەر تەختەکە فەرمووی: «ئەوەتا هەموو شتێک نوێ دەکەمەوە.» پاشان فەرمووی: «بنووسە، چونکە ئەم وتانە متمانەدار و ڕاستن.» پاشان پێی فەرمووم: «ئەوا هاتە دی. من ئەلف و یێم، سەرەتا و کۆتاییم. لە کانی ئاوی ژیان بەخۆڕایی دەدەمە تینوو. ئەوەی سەربکەوێت ئەوانەی بە میرات بۆ دەمێنێتەوە، دەبمە خودای و ئەویش دەبێتە کوڕم. بەڵام ترسنۆک و بێباوەڕ و قێزەونان، هەروەها بکوژ و داوێنپیس و جادووگەر و بتپەرستان، لەگەڵ هەموو درۆزنان، بەشیان لە دەریاچەی بە ئاگر و گۆگرد داگیرساوە کە مردنی دووەمە.»