ئاشکراکردن 2:21-3
ئاشکراکردن 2:21-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
من یوخه‌ننه‌ن، شاره پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه ده‌هاته خواره‌وه، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو. گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه و ده‌بێته خوداوه‌ندیان.
هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 21 بخوێنەوەئاشکراکردن 2:21-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت. گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان.
هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 21 بخوێنەوە