ئاشکراکردن 18:21-27
ئاشکراکردن 18:21-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بینای شووراكه له یه‌شب بوو، شاره‌كه‌ش له زێڕی ساف بوو، وه‌ک شووشه‌ی ساف. بناغه‌كانی شوورای شاره‌كه به هه‌موو به‌ردێكی گرانبه‌ها ڕازابووه‌وه. بناغه‌ی یه‌كه‌م یه‌شب، دووه‌م یاقووتی شین، سێیه‌م عه‌قیقی سپی، چواره‌م زمروود، پێنجه‌م شیلانه، شه‌شه‌م عه‌قیقی سوور، حه‌وته‌م زه‌به‌رجه‌د، هه‌شته‌م زمروودی سه‌وز، نۆیه‌م یاقووتی زه‌رد، ده‌یه‌م عه‌قیقی سه‌وز، یازده‌یه‌م یاقووتی زه‌عفه‌رانی، دوازده‌یه‌م جه‌مشت. دوازده ده‌رگاكه‌ش دوازده مروارین، هه‌ر ده‌رگایه‌ک له یه‌ک ده‌نكه مرواری بوو. بازاڕی شاره‌كه له زێڕی ساف بوو وه‌ک شووشه‌ی ڕوون. په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه په‌رستگای ئه‌ون. شاره‌كه‌ش پێویستی به خۆر و مانگ نییه به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه، چونكه شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه و كاوڕه‌كه چرایه‌تی. گه‌لی ڕزگاربووان به ڕووناكییه‌كه‌ی ڕێ ده‌كه‌ن، پاشاكانی زه‌وی شكۆی خۆیانی بۆ ده‌هێنن. ده‌رگاكانی به ڕۆژ هه‌رگیز داناخرێن، چونكه له‌وێ شه‌و دانایه‌ت. شكۆ و ڕێزی نه‌ته‌وه‌كانیشی بۆ ده‌هێنن. هیچ شتێكی گڵاو ناچێته ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه ناویان له سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه.
ئاشکراکردن 18:21-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بینای شووراکە لە یەشب بوو، شارەکەش لە زێڕی بێگەرد بوو، وەک شووشەی ساف. بناغەکانی شوورای شارەکە بە هەموو بەردێکی گرانبەها ڕازێنرابووەوە. بناغەی یەکەم یەشب، دووەم یاقووتی شین، سێیەم یاقووتی سپی، چوارەم زمروود، پێنجەم شیلانە، شەشەم یاقووتی سوور، حەوتەم زەبەرجەد، هەشتەم زمروودی سەوز، نۆیەم یاقووتی زەرد، دەیەم یاقووتی سەوز، یازدەیەم یاقووتی زەعفەرانی، دوازدەیەم جەمشت. دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن. پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە بەتوانا لەگەڵ بەرخەکە پەرستگای ئەون. شارەکەش پێویستی بە خۆر و مانگ نییە بەسەریدا بدرەوشێنەوە، چونکە شکۆی خودا ڕووناکی کردووەتەوە و بەرخەکە چرایەتی. نەتەوەکان بە ڕووناکییەکەی دەڕۆن و پاشاکانی زەوی شکۆی خۆیانی بۆ دەهێنن. دەرگاکانی بە ڕۆژ هەرگیز داناخرێن، چونکە لەوێ شەو دانایەت. شکۆ و ڕێزی نەتەوەکانیشی بۆ دەهێنن. هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە.