لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 4:20-7

ئاشکراکردن 4:20-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد. به‌ڵام مردووه‌كانی دیكه‌ تاكو هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو بوو بۆ ژیان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌. ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت داڕشتكراو و پارسایه‌‌. ئه‌وانه‌ مه‌رگی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه‌، به‌ڵكو ده‌بنه‌ كاهینی خودا و مه‌سیح، هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵیدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن. كاتێ هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت، شه‌یتان له‌ زیندانه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت.