لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 1:20-9

ئاشکراکردن 1:20-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

فریشته‌یه‌كم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ داده‌به‌زی و كلیلی دۆڵی بێبنی پێبوو، زنجیرێكی مه‌زنیشی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ ئیبلیس و شه‌یتانه‌، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه‌. فڕێیدایه‌ دۆڵی بێبن و ده‌رگای له‌سه‌ر داخست و مۆرێكی لێدا، تاكو ئیتر نه‌ته‌وه‌كان چه‌واشه‌ نه‌كات، تاكو هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت. پاش ئه‌مه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاد بكرێت. چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد. به‌ڵام مردووه‌كانی دیكه‌ تاكو هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو بوو بۆ ژیان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌. ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت داڕشتكراو و پارسایه‌‌. ئه‌وانه‌ مه‌رگی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه‌، به‌ڵكو ده‌بنه‌ كاهینی خودا و مه‌سیح، هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵیدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن. كاتێ هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت، شه‌یتان له‌ زیندانه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت. ده‌رده‌چێت تاكو نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی چه‌واشه‌ بكات: جووج و ماجووج، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان وه‌ک لمی ده‌ریایه‌. سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ر پانتایی زه‌وی، ئۆردوگای پارساكان، شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان گه‌مارۆ دا، جا ئاگرێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ و خواردیانی.

ئاشکراکردن 1:20-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە. فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت. چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێدرابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد. (بەڵام مردووەکانی دیکە هەتا هەزار ساڵەکە تەواو بوو بۆ ژیان نەگەڕانەوە. ئەمە هەستانەوەی یەکەمە.) ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن. کاتێک هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت شەیتان لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت و دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە. بەسەر پانتایی زەویدا بڵاو بوونەوە و ئۆردوگای گەلی خودا، واتا شارە خۆشەویستەکەی خودایان گەمارۆ دا، بەڵام ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و هەڵیلووشین.