ئاشکراکردن 20:2-23 - Compare All Versions
ئاشکراکردن 20:2-23 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ ڕێت به‌و ژنه داوه كه ئیزبله كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه. كاتم پێی‌دابوو تاكو تۆبه له داوێنپیسیه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام تۆبه بكات. ئه‌وه‌تا فڕێیده‌ده‌مه سه‌ر نوێن و ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵیدا كردووه له ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بن، ئه‌گه‌ر له كرداریان تۆبه نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.
ئاشکراکردن 20:2-23 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
«بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ ڕێت بەو ژنە داوە کە ناوی ئیزابێلە، خۆی بە پێغەمبەر ناوببات، بەندەکانم فێردەکات و چەواشەیان دەکات تاکو داوێنپیسی بکەن و لەو خواردنە بخۆن کە بۆ بت کراوەتە قوربانی. کاتم پێی‌دابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات. لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە. هەروەها منداڵەکانی بە مردن لەناودەبەم، هەموو کڵێساکانیش دەزانن من پشکێنەری مێشک و دڵەکانم، سزای هەر یەکێکیشتان بەگوێرەی کارەکانی دەدەم.