لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 2:2-4 - Compare All Versions

ئاشکراکردن 2:2-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئاگادارم له‌ كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه‌ ناتوانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به‌ درۆزن ده‌رچوون، دانت به‌خۆت داگرت و له‌پێناوی ناوی من به‌رگه‌ت گرت و كۆڵت نه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه‌ ناوه‌.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 2 PNTZS

ئاشکراکردن 2:2-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«ئاگام لە کردار و ماندووبوون و دانبەخۆداگرتنتە. دەزانم کە ناتوانیت بەرگەی خراپەکاران بگریت و ئەوانەشت تاقی کردەوە کە خۆیان بە نێردراو دەزانن بەڵام نێردراو نین و بە درۆزن دەرچوون، دانت بە خۆتدا گرت و لەبەر ناوی من بەرگەت گرت و کۆڵت نەدا. «بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ خۆشەویستییەکەی جارانت بەلاوە ناوە.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 2 KSS