ئاشکراکردن 1:2-29
ئاشکراکردن 1:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی ئه‌پیسۆس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به ده‌ستی ڕاستی گرتووه و به ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ: ئاگادارم له كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه نا‌توانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه كه خۆیان به په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به درۆزن ده‌رچوون، دانت به‌خۆت داگرت و له‌پێناوی ناوی من به‌رگه‌ت گرت و كۆڵت نه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه ناوه. جا به بیرت بێته‌وه له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه بكه، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه دێمه لات و چرادانه‌كه‌ت له شوێنی خۆی لاده‌ده‌م. به‌ڵام شتێكی باشت هه‌یه: ڕقت له كرده‌وه‌ی نیقۆلیوییه‌كان ده‌بێته‌وه، كه منیش ڕقم لێی ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه”. بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سمۆڕنا، بنووسه: “ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و دواهه‌مینه، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كردار و ته‌نگانه و هه‌ژاریته، هه‌رچه‌نده تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له كه‌نیشتی شه‌یتاندان. هه‌رگیز مه‌ترسه له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه هه‌ندێكتان بخاته زیندانه‌وه، تاكو تاقی بكرێنه‌وه و ده ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”. بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پرگاموس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی شمشێره تیژه دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانت هه‌یه و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه. ده‌ست به ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه. به‌ڵام هه‌ندێک شتم له‌سه‌رت هه‌یه: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به فێركردنی به‌لعه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی باله‌قی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسڕائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه و داوێنپیسی بكه‌ن. به هه‌مان شێوه له‌لای تۆش هه‌ندێک هه‌ن پابه‌ندن به فێركردنی نیقۆلیوییه‌كان كه من ڕقم لێیه. بۆیه تۆبه بكه! ئه‌گینا، به‌م زووانه دێمه لات و به شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”. بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كردار و خۆشویستن و ڕاژه و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن. به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ ڕێت به‌و ژنه داوه كه ئیزبله كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه. كاتم پێی‌دابوو تاكو تۆبه له داوێنپیسیه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام تۆبه بكات. ئه‌وه‌تا فڕێیده‌ده‌مه سه‌ر نوێن و ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵیدا كردووه له ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بن، ئه‌گه‌ر له كرداریان تۆبه نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ. به‌ڵام به ئێوه ده‌ڵێم، و به‌وانه‌ی له تیئۆتیڕا ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م فێركردنه‌یان نییه و به قووڵایی شه‌یتانیان نه‌زانیوه، وه‌ک ده‌ڵێن: من بارێكی دیكه‌تان ناخه‌مه سه‌ر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تاكو دێم. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و كاره‌كانی من تاكو پایان بپارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ده‌مێ به گۆچانێكی ئاسنین به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، وه‌ک گۆزه‌ی گڵین وردوخاشیان ده‌كات، وه‌ک منیش له باوكمه‌وه ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتووه. ئاواش هه‌ساره‌ی به‌یانیی ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
ئاشکراکردن 1:2-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ فریشتەی کڵێساکەی ئەفەسۆس بنووسە: ئەوەی حەوت ئەستێرەکەی بە دەستی ڕاستی گرتووە و بە ناو حەوت چرادانە زێڕینەکەدا هاتوچۆ دەکات، دەفەرموێ: «ئاگام لە کردار و ماندووبوون و دانبەخۆداگرتنتە. دەزانم کە نا‌توانیت بەرگەی خراپەکاران بگریت و ئەوانەشت تاقی کردەوە کە خۆیان بە نێردراو دەزانن بەڵام نێردراو نین و بە درۆزن دەرچوون، دانت بە خۆتدا گرت و لەبەر ناوی من بەرگەت گرت و کۆڵت نەدا. «بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ خۆشەویستییەکەی جارانت بەلاوە ناوە. بەبیرت بێتەوە لە چ پایەیەکی بەرز کەوتیت! تۆبە بکە و کارەکانی پێشترت دووبارە بکەرەوە. ئەگەر تۆبە نەکەیت، دێمە لات و چرادانەکەت لە شوێنی خۆی لادەدەم. بەڵام شتێکی باشت هەیە: تۆش وەکو من ڕقت لە دابونەریتی نیکۆلاوییەکان دەبێتەوە. «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، ڕێگەی دەدەم لە درەختی ژیان بخوات، کە لە بەهەشتی خودایە.» بۆ فریشتەی کڵێساکەی سمیرنا بنووسە: ئەوەی یەکەمین و دواهەمینە، ئەوەی مردوو بوو و زیندووبووەوە، دەفەرموێ: «ئاگام لە تەنگانە و هەژاریتە، هەرچەندە تۆ دەوڵەمەندیت. هەروەها ئاگام لە قسە هەڵبەستنی ئەوانەیە کە دەڵێن جولەکەین و واش نین، بەڵام کەنیشتی شەیتانن. هەرگیز مەترسە لەو ئازارانەی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خەریکە هەندێکتان بخاتە زیندانەوە، تاکو تاقی بکرێنەوە و دە ڕۆژ تەنگانەتان دەبێت. هەتا مردن دڵسۆزبە، منیش تاجی ژیانت پێ دەبەخشم. «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، مردنی دووەم ئازاری نادات.» بۆ فریشتەی کڵێساکەی پرگامۆس بنووسە: ئەوەی شمشێرە تیژە دوودەمەکەی هەیە دەفەرموێ: «ئاگام لێیە لەکوێ دەژیت، ئەو شوێنەی تەختی شەیتانی لێیە. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بە ناوی منەوە دەگریت. تەنانەت لەو ڕۆژانەش کە ئەنتیپاسی شایەتیدەری دڵسۆزم لەلاتان شەهید کرا، لەو شوێنەی شەیتان نیشتەجێیە، نکۆڵیت لە باوەڕی من نەکرد. «بەڵام هەندێک شتم لەسەرت هەیە: هەندێک کەس لەلاتن پابەندن بە فێرکردنی بەلعامەوە، ئەوەی بالاقی فێردەکرد کۆسپ لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دابنێت تاکو لەو قوربانییانە بخۆن کە بۆ بت کراون و داوێنپیسی بکەن. بە هەمان شێوە، لەلای تۆش هەندێک هەن پابەندن بە فێرکردنی نیکۆلاوییەکان. بۆیە تۆبە بکە! ئەگینا، بەم زووانە دێمە لات و بە شمشێرەکەی دەمم لەگەڵیان دەجەنگم. «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، لە مەنی شاراوەی دەدەمێ، هەروەها بەردێکی سپی دەدەمێ کە ناوێکی نوێی لەسەر نووسراوە، جگە لەوەی وەریدەگرێت کەس نایزانێت.» بۆ فریشتەی کڵێساکەی سیاتیرا بنووسە: کوڕی خودا، ئەوەی چاوەکانی وەک گڕی ئاگرە و پێیەکانی وەک بڕۆنزی بریقەدارە، دەفەرموێ: «ئاگام لە کردار و خۆشەویستی و خزمەت و باوەڕ و دانبەخۆداگرتنتە. کارەکانی ئەم دواییەت لەوانەی یەکەم جارت زیاترن. «بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ ڕێت بەو ژنە داوە کە ناوی ئیزابێلە، خۆی بە پێغەمبەر ناوببات، بەندەکانم فێردەکات و چەواشەیان دەکات تاکو داوێنپیسی بکەن و لەو خواردنە بخۆن کە بۆ بت کراوەتە قوربانی. کاتم پێی‌دابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات. لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە. هەروەها منداڵەکانی بە مردن لەناودەبەم، هەموو کڵێساکانیش دەزانن من پشکێنەری مێشک و دڵەکانم، سزای هەر یەکێکیشتان بەگوێرەی کارەکانی دەدەم. «بەڵام بە ئێوە دەڵێم، ئەوانەی لە سیاتیرا ماونەتەوە، ئەوانەی ئەم فێرکردنەیان نییە و بە قووڵایی شەیتانیان نەزانیوە، وەک دەڵێن، من بارێکی دیکەتان ناخەمە سەر، تەنها ئەوەی هەتانە دەستی پێوە بگرن، هەتا دێم. «ئەوەی سەربکەوێت و هەتا کۆتایی کارەکانی من ئەنجام بدات، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ، ﴿بە گۆچانێکی ئاسنین بەڕێوەیان دەبات، وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکات.﴾ هەروەک منیش لە باوکمەوە دەسەڵاتم وەرگرتووە. هەروەها ئەستێرەی بەرەبەیانی دەدەمێ. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ.»