ئاشکراکردن 1:18-8
ئاشکراکردن 1:18-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش ئه‌مه فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی هه‌بوو، زه‌ویش به پرشنگیه‌كه‌ی ڕووناكبووه‌وه. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و ده‌یووت: “كه‌وت! باڤلی مه‌زن كه‌وت! بووه ماڵی شه‌یتانه‌كان و په‌ناگای هه‌موو ڕووحه گڵاوه‌كان و په‌ناگای هه‌موو باڵنده‌یه‌كی گڵاو. چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسی ئه‌ویان خواردۆته‌وه. پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه، بازرگانانی زه‌ویش به توانای سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون”. گوێم له ده‌نگێكی دیكه بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “ئه‌ی گه‌لی من لێی ده‌ربچن، تاكو به‌شداری له گوناهه‌كانی نه‌كه‌ن، تاكو ده‌رده‌كانی نه‌گرن. چونكه گوناهه‌كانی تاكو ئاسمان به‌رزبوونه‌وه، خودا‌ش خراپی ئه‌وی به یاد هاته‌وه. سزای بده‌نه‌وه وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم. بۆیه ده‌رده‌كانی له ڕۆژێكدا دێن، مه‌رگ و خه‌م و برسیێتی. به ئاگریش ده‌سووتێت، چونكه په‌روه‌ردگار، خودا ئه‌وه‌ی حوكمی ده‌دات، به‌هێزه.
ئاشکراکردن 1:18-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: «کەوت! بابلی گەورە کەوت! بووە جێنشینی جنۆکەکان و پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون. لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکان لە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە. پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە، بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.» گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو: «ئەی گەلی من لێی دەربچن، تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن، تاکو دەردەکانی نەگرن، چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە و خودا‌ش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە. سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە و بەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە، لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە. هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە، ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت: ”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم، هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“ لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.