ئاشکراکردن 1:17-18
ئاشکراکردن 1:17-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێ‌بوو پێی وتم: “وه‌ره با سزای داوێنپیسه مه‌زنه‌كه‌ت پیشان بده‌م كه له‌سه‌ر ئاوه زۆره‌كان دانیشتووه. ئه‌وه‌ی پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵ كردووه، دانیشتووانی زه‌وی به مه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆش بوون”. ئه‌ویش له ڕووح‌دا بردمییه چۆڵه‌وانیه‌ک، بینیم ژنێک له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی دانیشتووه كه به ناوی كفر داپۆشرابوو، حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌بوو. ژنه‌كه به ئه‌رخه‌وانی و قرمزی پۆشرا بوو، به زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابووه‌وه، جامێكی زێڕینی به‌ده‌سته‌وه بوو، پڕ له قێز و گڵاویی داوێنپیسییه‌كه‌ی. له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”. هه‌روه‌ها بینیم كه ژنه‌كه به خوێنی پارسا‌كان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به بینینی زۆر سه‌رسام بووم! فریشته‌كه پێی وتم: “بۆچی سه‌رسام بوویت؟ نهێنی ژنه‌كه و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه پێت ده‌ڵێم، كه حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌یه: ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه و ئێستا نییه، خه‌ریكه له دۆڵی بێ‌بن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه، سه‌رسامیان ده‌كات كه ده‌بینن دڕنده‌كه هه‌بووه و ئێستا نییه كه دێته‌وه‌ش. ئه‌مه‌یه هزری دانا! حه‌وت سه‌ره‌كه: حه‌وت چیان كه ژنه‌كه له‌سه‌ریان دانیشتووه، حه‌وت پاشاكه‌ش: پێنجیان كه‌وتن و یه‌كێكیان هه‌یه و ئه‌وی دیكه هێشتا نه‌هاتووه. كاتێكیش دێت پێویسته كه‌مێک بمێنێته‌وه. ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه و ئێستا نییه هه‌شته‌مینه، به‌ڵام له حه‌وته‌كه‌یه و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. ئه‌و ده قۆچه‌ی بینیت ده پاشان، هێشتا پاشایه‌تییان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه وه‌كو پاشا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه یه‌ک مه‌به‌ستیان هه‌یه، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه دڕنده‌كه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه و پاشای پاشایانه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده و باوه‌ڕدارن”. ئینجا پێی وتم: “ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت، كه داوێنپیسه‌كه له‌وێ دانیشتووه، گه‌ل و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و زمانن. ده قۆچه‌كه و دڕنده‌كه‌ی كه‌وا بینیت، ئه‌وانه ڕق له داوێنپیسه‌كه هه‌ڵده‌گرن، وێران و ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه، گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن و به ئاگر ده‌یسووتێنن. چونكه خودا خستووه‌ته دڵیان به مه‌به‌ستی بكه‌ن و ڕێک بكه‌ون، ده‌سه‌ڵاتیان بده‌نه دڕنده‌كه، تاكو وشه‌كانی خودا بێته دی. ئه‌و ژنه‌ی بینیشت، ئه‌و شاره مه‌زنه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پاشاكانی زه‌ویدا هه‌یه”.
ئاشکراکردن 1:17-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێ‌بوو پێی گوتم: «وەرە با سزای لەشفرۆشە گەورەکەت پیشان بدەم کە لەسەر ڕووبارێکی زۆر دانیشتووە. ئەوەی پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵ کردووە و دانیشتووانی سەر زەوی بە شەرابی داوێنپیسییەکەی سەرخۆش بوون.» پاشان فریشتەکە بە ڕۆحی پیرۆز بردمییە چۆڵەوانی. بینیم ژنێک لەسەر دڕندەیەکی قرمزی دانیشتووە کە بە ناوی کفر داپۆشرابوو. دڕندەکە حەوت سەر و دە شاخی هەبوو. ژنەکە جلوبەرگی ئەرخەوانی و قرمزی لەبەر کرابوو، هەروەها بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازێنرابووەوە. جامێکی زێڕینی بەدەستەوە بوو، پڕ لە قێز و گڵاوی داوێنپیسییەکەی. لەسەر ناوچەوانیشی ناوێکی نهێنی نووسرابوو: «بابلی گەورە، دایکی لەشفرۆشان و قێزەونانی زەوی.» هەروەها بینیم کە ژنەکە بە خوێنی گەلی پیرۆزی خودا و خوێنی شەهیدانی عیسا سەرخۆش ببوو. بە بینینی زۆر سەرسام بووم. فریشتەکە پێی گوتم: «بۆ سەرسام بوویت؟ نهێنی ژنەکە و ئەو دڕندەیەشت پێ دەڵێم کە هەڵیگرتووە و حەوت سەر و دە شاخی هەیە. ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە. «ئەمە بانگەوازە بۆ مێشکی دانا: حەوت سەرەکە حەوت گردن کە ژنەکە لەسەریان دانیشتووە. حەوت پاشاکەش، پێنجیان کەوتن و یەکێکیان هەیە و ئەوی دیکە هێشتا نەهاتووە، کاتێکیش دێت پێویستە کەمێک بمێنێتەوە. ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات. «ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن. ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە. ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.» ئینجا پێی گوتم: «ئەو ئاوانەی بینیت، کە لەشفرۆشەکە لەوێ دانیشتووە، گەل و خەڵک و نەتەوە و زمانن. دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن، چونکە خودا خستوویەتییە دڵیان کە مەبەستی ئەو جێبەجێ بکەن و ڕێک بکەون، دەسەڵاتیان بدەنە دڕندەکە، هەتا وشەکانی خودا بێتە دی. ئەو ژنەی بینیشت ئەو شارە گەورەیە کە دەسەڵاتی بەسەر پاشاکانی زەویدا هەیە.»