ئاشکراکردن 5:15-8
ئاشکراکردن 5:15-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە. حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێ‌بوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو. یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە.
ئاشکراکردن 5:15-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش ئه‌مه سه‌یرم كرد، په‌رستگاكه له ئاسماندا كرایه‌وه كه نشینگه‌ی گه‌واهییه. حه‌وت فریشته‌كه له په‌رستگاكه ده‌رچوون و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێ‌بوو، كه‌تانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو، چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیان له سنگ به‌ستبوو. یه‌كێک له چوار بوونه‌وه‌ره‌كه حه‌وت جامی زێڕینی دایه حه‌وت فریشته‌كه و پڕبوون له تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه زیندووه. په‌رستگاكه‌ش پڕبوو له دووكه‌ڵ به شكۆ و توانای خودا، كه‌س نه‌یتوانی بچێته نێو په‌رستگاكه، تاكو حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی حه‌وت فریشته‌كه ته‌واو نه‌بوون.