ئاشکراکردن 14:14-19
ئاشکراکردن 14:14-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه بوو. فریشته‌یه‌كی دیكه له په‌رستگا ده‌رچوو و به ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره و بدروه‌وه، چونكه كاتی دروێنه هاتووه و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه”. جا دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه داسه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌شاند و زه‌وی دروایه‌وه. فریشته‌یه‌كی دیكه له‌و په‌رستگایه‌ی كه له ئاسمانه ده‌رچوو، ئه‌ویش داسێكی تیژی پێ‌بوو. فریشته‌یه‌كی دیكه له قوربانگاوه ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه تیژه‌كه‌ی پێ‌بوو دووا و وتی: “داسه تیژه‌كه‌ت بنێره و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه، چونكه ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه”. فریشته‌كه داسه‌كه‌ی وه‌شانده زه‌وی و ڕه‌زه‌كانی زه‌وی ڕنی، فڕێیدایه نێو گوشه‌ره مه‌زنه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا.
ئاشکراکردن 14:14-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاشان تەماشام کرد، هەورێکی سپیم بینی و لەسەر هەورەکە کەسێکی وەک کوڕی مرۆڤ دانیشتووە، تاجێکی زێڕینی لەسەر و داسێکی تیژی بەدەستەوە بوو. فریشتەیەکی دیکە لە پەرستگا هاتە دەرەوە و بە دەنگێکی بەرز بانگی دانیشتووی سەر هەورەکەی کرد: «داسەکەت هەڵگرە و بدروەوە، چونکە کاتی دروێنە هاتووە و بەرهەمی زەوی پێگەیشتووە.» جا دانیشتووی سەر هەورەکە داسەکەی بۆ سەر زەوی وەشاند و زەوی دروێنە کرا. فریشتەیەکی دیکە لە پەرستگاکەی ئاسمان دەرچوو و ئەویش داسێکی تیژی پێ‌بوو. ئینجا فریشتەیەکی دیکە لە قوربانگاوە هاتە دەرەوە کە دەسەڵاتی بەسەر ئاگردا هەبوو. بە دەنگێکی بەرز بە ئەوەی گوت کە داسە تیژەکەی پێ‌بوو: «داسە تیژەکەت هەڵگرە و هێشووەکانی ڕەزی زەوی کۆبکەرەوە، چونکە ترێیەکەی پێگەیشتووە.» فریشتەکە داسەکەی وەشاندە زەوی و ڕەزەکانی زەوی ڕنی و فڕێیدایە ناو گوشەرە گەورەکەی تووڕەیی خودا.