لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 10:14-13

ئاشکراکردن 10:14-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت. دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”. ئه‌مه‌یه‌ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن. گوێم له‌ ده‌نگێک بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بنووسه‌: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له‌ ئێستاوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه‌، چونكه‌ كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.