لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 4:12-12

ئاشکراکردن 4:12-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ڕاكێشا و فڕێیدانه‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌ژدیهاكه‌ له‌به‌رده‌م ژنه‌كه‌ كه‌ منداڵی ده‌بوو وه‌ستابوو، تاكو كه‌ منداڵه‌كه‌ بوو بیخوات. ئیتر منداڵێكی نێرینه‌ی بوو، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی بۆ لای خودا و ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا. ژنه‌كه‌ش به‌ره‌و چۆڵه‌وانی هه‌ڵات، له‌وێدا شوێنێكی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ئاماده‌ كراوه‌، تاكو له‌وێ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت. له‌ ئاسماندا بووه‌ جه‌نگ، میخائێل و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه‌ هێرشیان برد، ئه‌ژدیهاكه‌ و فریشته‌كانیشی هێرشیان برد، به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه‌ به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ ئاسماندا نه‌ما. ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی. جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له‌ ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه‌، چونكه‌ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له‌ براكانمان، كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌. ئه‌وان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ و به‌ وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست. بۆیه‌ ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه‌ ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه‌! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌! چونكه‌ ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه‌”.

ئاشکراکردن 4:12-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کلکیشی سێیەکی ئەستێرەی ئاسمانی ڕاکێشا و فڕێیدانە سەر زەوی. ئەژدیهاکە لەبەردەم ئەو ئافرەتەی کە منداڵی دەبوو وەستابوو، بۆ ئەوەی هەرکە منداڵەکە لەدایکبوو بیخوات. ئیتر منداڵێکی نێرینەی بوو، ئەوەی لە داهاتوودا بە گۆچانێکی ئاسنین فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. بەڵام منداڵەکەی بۆ لای خودا و تەختەکەی ڕفێنرا. ئافرەتەکەش بەرەو چۆڵەوانی ڕایکرد، لەوێدا شوێنێکی هەیە لەلایەن خوداوە ئامادە کراوە، تاکو لەوێ هەزار و دوو سەد و شەست ڕۆژ بەخێو بکرێت. پاشان لە ئاسماندا بووە شەڕ. میکائیل و فریشتەکانی لە دژی ئەژدیهاکە جەنگان، ئەژدیهاکە و فریشتەکانیشی دژی ئەوان، بەڵام ئەژدیهاکە بەهێز نەبوو، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. ئەژدیهایە گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە، مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات، فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە سەر زەوی. جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو: «ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان و دەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە، چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان، ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد، فڕێدرایە خوارەوە. ئەوان بە خوێنی بەرخەکە و بەو شایەتییەی کە دایان، بەسەریدا سەرکەوتن، ژیانی خۆیان خۆشنەویست و پێشوازییان لە مەرگ کرد. بۆیە ئەی ئاسمان و ئەوانەی تێیدا نیشتەجێن، دڵخۆش بن! بەڵام قوڕبەسەر زەوی و دەریا، چونکە ئیبلیس بۆتان دابەزیوە! تووڕەییەکی گەورەی پێیە، چونکە دەزانێت کاتێکی کورتی هەیە.»