ئاشکراکردن 8:10-11
ئاشکراکردن 8:10-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و ده‌نگه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بیستم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و فه‌رمووی: “بڕۆ سیپاره كراوه‌كه له فریشته ڕاوه‌ستاوه‌كه‌ی سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر وشكایی وه‌ربگره”. چوومه لای فریشته‌كه و پێم وت: “سیپاره بچووكه‌كه‌م پێ بده”. پێی وتم: “بیبه و بیخۆ. هه‌ناوت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام له ده‌متدا وه‌ک هه‌نگوین شیرین ده‌بێت”. سیپاره بچووكه‌كه‌م له ده‌ستی فریشته‌كه برد و خواردم، له ده‌مم وه‌ک هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام كه خواردم هه‌ناوی تاڵ كردم. جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.
ئاشکراکردن 8:10-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو دەنگەی لە ئاسمانەوە گوێم لێ‌بوو دیسان قسەی لەگەڵ کردم و فەرمووی: «بڕۆ تۆمارە کراوەکە لە فریشتە ڕاوەستاوەکەی سەر دەریا و وشکانی وەربگرە.» چوومە لای فریشتەکە و پێم گوت کە تۆمارە بچووکەکەم بداتێ. ئەویش پێی گوتم: «بیبە و بیخۆ. گەدەت تاڵ دەکات، بەڵام لە دەمتدا وەک هەنگوین شیرین دەبێت.» ئەوە بوو تۆمارە بچووکەکەم لە دەستی فریشتەکە وەرگرت و خواردم، لە دەممدا وەک هەنگوین شیرین بوو، بەڵام کە خواردم گەدەی تاڵ کردم. پاشان پێم گوترا: «دەبێت دووبارە پێشبینی لەسەر خەڵک و نەتەوە و زمان و پاشای زۆر بکەیت.»