ئاشکراکردن 5:10-7
ئاشکراکردن 5:10-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ده‌ریا و وشكایی ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه و سوێندی به زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه ئافراندووه، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه نابێت!” به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م خه‌ریكه كه‌ڕه‌نا لێ ده‌دات و ده‌نگی لێ دێت، نهێنیی خودا‌ش دێته دی، وه‌ک موژده‌ی به به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانی دا.
ئاشکراکردن 5:10-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو فریشتەیەی بینیم لەسەر دەریا و وشکانی ڕاوەستابوو، دەستی ڕاستی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و سوێندی بە خودای زیندووی هەتاهەتایی خوارد، ئەوەی ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە بەدییهێناون و گوتی: «چیتر کاتەکە دواناخرێت! بەڵکو لە ڕۆژانی پێش لێدانی کەڕەنا لەلایەن فریشتەی حەوتەمەوە، پێش ئەوەی دەنگی کەڕەناکە بێت، نهێنی خودا دێتە دی، وەک چۆن خودا‌ش مژدەی بە بەندە پێغەمبەرەکانی دا.»