ئاشکراکردن 9:1-11
ئاشکراکردن 9:1-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له ته‌نگانه و له پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له دوورگه‌یه‌ک بووم به په‌تامون ناوده‌برا. له ڕۆژی په‌روه‌ردگار له ڕووح‌دا بووم، له پشتمه‌وه گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، فه‌رمووی: “منم ئهلف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له په‌رتووكێک بینووسه‌وه و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.
ئاشکراکردن 9:1-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم. لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی بەرزی وەک کەڕەنا بوو، دەیفەرموو: «ئەوەی دەیبینی لە پەڕتووکێک بینووسەوە و بۆ حەوت کڵێساکەی بنێرە، واتا ئەفەسۆس و سمیرنا و پرگامۆس و سیاتیرا و ساردس و فیلادەلفیا و لاودیکییا.»