لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 1:1-3 - Compare All Versions

ئاشکراکردن 1:1-3 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ خودا پێیداوه‌، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن به‌ به‌نده‌كانی پیشان بدات و ده‌ریخست كه‌ به‌ فریشته‌كه‌ی خۆی بۆ یوخه‌ننه‌نی به‌نده‌ی خۆی نارد، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی دا بۆ وشه‌ی خودا و بۆ گه‌واهیی ئیشۆعی مه‌سیح هه‌رچییه‌كی بینی. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه‌ ده‌یپارێزن، چونكه‌ كاته‌كه‌ نزیكه‌.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 1 PNTZS

ئاشکراکردن 1:1-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئاشکراکردنی عیسای مەسیح کە خودا پێیداوە، تاکو ئەو شتانەی دەبێت زوو ڕووبدەن بە بەندەکانی پیشان بدات. خودا لە ڕێگەی ناردنی فریشتەکەیەوە بۆ لای یۆحەنای بەندەی، ئەو شتانەی دەرخست، کە شایەتیی دا بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بینی، واتا وشەی خودا و شایەتیی عیسای مەسیح. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 1 KSS