لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:98-9

زەبوورەکان 1:98-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه‌. ده‌سته‌ ڕاست و بازووی پارسای. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه‌. په‌روه‌ردگار ڕزگاری خۆیی ڕاگه‌یاند. باشخوازیه‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌رخست. میهره‌بانییه‌كه‌ی و سه‌رڕاستییه‌كه‌ی به‌یادهێنایه‌وه‌ بۆ ماڵی ئیسڕائیل. ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی. ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن. به‌ عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به‌ عوود و ده‌نگی سروود. به‌ زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. به‌رامبه‌ر به‌ په‌روه‌ردگاری پاشا ده‌نگ هه‌ڵببڕن! با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی، با جیهان و دانیشتووانی بگرمێنن. با ڕووباره‌كان چه‌پڵه‌ لێ‌ بده‌ن و چیاكان پێكه‌وه‌ په‌سنی بڵێن له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه‌ دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.

زەبوورەکان 1:98-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە. یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند، ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی، بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا، ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی. ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن. بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی. بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا. با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن. با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن، لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، گەلانیش بە دادپەروەری.