زەبوورەکان 1:98-7
زەبوورەکان 1:98-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه. ده‌سته ڕاست و بازووی پارسا‌ی. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه. په‌روه‌ردگار ڕزگاری خۆیی ڕاگه‌یاند. باشخوازیه‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌رخست. میهره‌بانییه‌كه‌ی و سه‌رڕاستییه‌كه‌ی به‌یادهێنایه‌وه بۆ ماڵی ئیسڕائیل. ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی. ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن. به عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به عوود و ده‌نگی سروود. به زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگاری پاشا ده‌نگ هه‌ڵببڕن! با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی، با جیهان و دانیشتووانی بگرمێنن.
زەبوورەکان 1:98-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە. یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند، ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی، بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا، ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی. ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن. بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی. بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا. با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.