لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:98-4 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:98-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه‌. ده‌سته‌ ڕاست و بازووی پارسای. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه‌. په‌روه‌ردگار ڕزگاری خۆیی ڕاگه‌یاند. باشخوازیه‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌رخست. میهره‌بانییه‌كه‌ی و سه‌رڕاستییه‌كه‌ی به‌یادهێنایه‌وه‌ بۆ ماڵی ئیسڕائیل. ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی. ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 98 PNTZS

زەبوورەکان 1:98-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە. یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند، ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی، بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا، ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی. ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 98 KSS