زەبوورەکان 10:96-13 - Compare All Versions
زەبوورەکان 10:96-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بڵێن: “په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. جیهان جێكیره و ناله‌قێت. به دادپه‌روه‌ری حوكم به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌دات”. با ئاسمانان شادبێت و زه‌وی دڵخۆش بێت، با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی بجۆشێت. با كێڵگه و هه‌رچی تیایه‌تی شاگه‌شكه بن. ئینجا هه‌موو دره‌خته‌كانی دارستان په‌سنی بڵێن. له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
زەبوورەکان 10:96-13 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات! جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت، بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.» با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن، لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت، دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی، گەلانیش بە دڵسۆزی.