زەبوورەکان 12:94-22
زەبوورەکان 12:94-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی تۆ ته‌مبێی ده‌كه‌یت. له ته‌وراتی خۆت فێری ده‌كه‌یت. له ڕۆژی به‌د ئارامی بكه‌یته‌وه. تا گۆڕ بۆ به‌ردكار هه‌ڵبكه‌ندرێت. چونكه په‌روه‌ردگار واز له گه‌لی خۆی ناهێنێت. میراتی خۆی ڕه‌ت ناكاته‌وه. چونكه دادپه‌روه‌ری بۆ داد ده‌گێڕێته‌وه. هه‌موو دڵڕاسته‌كان شوێنی ده‌كه‌ون. كێ بۆم له دژی به‌دكاران هه‌ڵده‌ستێت؟ كێ بۆم له دژی خراپه‌كاران بوه‌ستێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار هاریكارم نه‌بووایه. گیانم له نێو بێده‌نگی مردووان نیشته‌جێ ده‌بوو. كاتێ وتم: “پێم ده‌خلیسكێت”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت پشتی گرتم. كه خه‌م له ناخم زۆر بێت. دڵنه‌وایی تۆ گیانی منی شاد كرد. ئایا ته‌ختی گه‌نده‌ڵی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ده‌به‌ستێت. ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زۆرداری خۆیان، شێوه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟ دژ به گیانی خوداناس كۆده‌بنه‌وه، خوێنێكی بێگه‌رد تاوانبار ده‌كه‌ن. به‌ڵام په‌روه‌ردگار بۆم ده‌بێته قه‌ڵا. خوداوه‌ندم بۆم بووه به تاشه‌به‌ردی په‌ناگام.
زەبوورەکان 12:94-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت، لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت، لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە، هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت، چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ، میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە. دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە، هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون. کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟ کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟ یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت. کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،» ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم. کە خەم لە ناخم زۆر بوو، دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد. ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟ لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە، خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن. بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا، خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام.