زەبوورەکان 12:94-15 - Compare All Versions
زەبوورەکان 12:94-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت، لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت، لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە، هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت، چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ، میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە. دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە، هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 94 KSSزەبوورەکان 12:94-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی تۆ ته‌مبێی ده‌كه‌یت. له ته‌وراتی خۆت فێری ده‌كه‌یت. له ڕۆژی به‌د ئارامی بكه‌یته‌وه. تا گۆڕ بۆ به‌ردكار هه‌ڵبكه‌ندرێت. چونكه په‌روه‌ردگار واز له گه‌لی خۆی ناهێنێت. میراتی خۆی ڕه‌ت ناكاته‌وه. چونكه دادپه‌روه‌ری بۆ داد ده‌گێڕێته‌وه. هه‌موو دڵڕاسته‌كان شوێنی ده‌كه‌ون.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 94 PNTZS