زەبوورەکان 1:90-12
زەبوورەکان 1:90-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، نه‌وه دوای نه‌وه تۆ داڵده‌مان بوویت. پێش ئه‌وه‌ی چیاكان په‌یدا ببن، یان زه‌وی و جیهان دروست ببن، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی، تۆ خودایت. تۆ مرۆڤ ده‌كه‌یته‌وه به تۆز. ده‌فه‌رموویت: “ئاده‌میزادینه. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆز”. چونكه له لای تۆ. هه‌زار ساڵ وه‌ک دۆینێ وایه كه تێپه‌ڕیوه، وه‌ک به‌تڵی شه‌و وایه. مرۆڤ وه‌ک خه‌ون ڕاده‌ماڵیت. وه‌ک ئه‌و گیایه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌بێته‌وه. سه‌رله‌به‌یانی ده‌بووژێته‌وه و نوێ ده‌بێته‌وه. بۆ ئێواره سیس ده‌بێت و وشک ده‌بێته‌وه. چونكه به تووڕه‌یی تۆ له‌ناوچووین و به ڕقی تۆ تۆقین. گوناهه‌كانی ئێمه‌ت له به‌رده‌می خۆت داناوه. شته شاراوه‌كانمان له‌به‌ر ڕووناكی ڕوخسارت. چونكه هه‌موو ڕۆژگارمان به ڕقی تۆ به‌سه‌رچوو. ساڵانی ته‌مه‌نمان وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌ک به‌سه‌ر برد. ساڵانی ته‌مه‌نمان حه‌فتا ساڵه یان هه‌شتا ساڵ ئه‌گه‌ر به هێزه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازیش بێت ڕه‌نج و نه‌هامه‌تیه. چونكه به په‌له ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئێمه باڵده‌گرێن. كێ هێزی تووڕه‌یی تۆ ده‌زانێت؟ چونكه تووڕه‌یی تۆ ترسێكی زۆر ده‌هێنێ. ئیتر فێرمان بكه ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی پڕ داناییمان هه‌بێت.
زەبوورەکان 1:90-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە تۆ پەناگامان بوویت. بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن، یان زەوی و جیهان دروستببن، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت. تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز، دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.» لەلای تۆ، هەزار ساڵ وەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە، وەک بەشێکی شەو وایە. مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت، وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە، سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە، بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت. بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین، بە تووڕەیی تۆ تۆقین. گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە، شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت. هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو، ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد. ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە، یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت، ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە، چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین. کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟ لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ. ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت.