زەبوورەکان 7:9-11
زەبوورەکان 7:9-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه داده‌نیشێت. ته‌ختی خۆی بۆ دادوه‌ری جێگیر كردووه، به دادپه‌روه‌ری دادوه‌ریی جیهان ده‌كات. به ڕه‌وا فه‌رمانڕه‌وایی گه‌لان ده‌كات. په‌روه‌ردگار په‌ناگای سته‌ملێكراوه. په‌ناگایه له كاتی ته‌نگانه. ئه‌وانه‌ی ناوی تۆ ده‌ناسن پشتت پێده‌به‌ستن، چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، واز له‌وانه‌ت نه‌هێنا كه دوای تۆ ده‌گه‌ڕێن. په‌سنی بڵێن بۆ په‌روه‌ردگار كه له سیهیۆن نیشته‌جێیه، له‌نێو گه‌لان كرده‌وه‌كانی ڕابگه‌ێنن.
زەبوورەکان 7:9-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت، تەختی خۆی بۆ دادوەری دامەزراندووە. بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، بە دادپەروەری گەلان حوکم دەدات. یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە، قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا. ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان پشتت پێ دەبەستن، چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە. گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن نیشتەجێیە، لەنێو نەتەوەکان کردارەکانی ڕابگەیەنن،