لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:9-20

زەبوورەکان 13:9-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌ییت پێم بێته‌وه‌. ببینه‌ چ ئازارێک به‌ده‌ست دوژمنه‌كانمه‌وه‌ ده‌كێشم! له‌ ده‌روازه‌كانی مه‌رگ به‌رزم بكه‌وه‌‌، تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به‌ ڕزگاری تۆوه‌ شادمان بم. نه‌ته‌وه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ خۆیان هه‌ڵیانكه‌ندبوو، پێیان به‌و تۆڕه‌وه‌ بووه‌ كه‌ نابوویانه‌وه‌. په‌روه‌ردگار به‌ دادپه‌روه‌ری ناسراوه‌، به‌دكاره‌كان تووشی كرده‌وه‌ی ده‌ستی خۆیان ده‌بن. هیگایۆن. سیلاه‌. به‌دكاره‌كان به‌ره‌و دۆڵی بێبن ده‌ڕۆن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ خودا له‌بیرده‌كه‌ن. به‌ڵام نه‌داران تا سه‌ر له‌بیر ناكرێن، ئومێدی هه‌ژاران تاهه‌تایه‌ له‌ناو ناچێت. ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، مه‌هێڵه‌ مرۆڤ سه‌ربكه‌وێت. با‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ پێش تۆ دادگایی بكرێن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ترس بخه‌ره‌ دڵیانه‌وه‌، تاكو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه‌ ته‌نها مرۆڤن. سیلاه‌.