زەبوورەکان 5:89-11
زەبوورەکان 5:89-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان ستایشی كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایانیش ڕه‌واكه‌ت. چونكه كێ له ئاسمان دا هاوتای په‌روه‌ردگاره. كام له ڕۆڵه‌كانی په‌روه‌ردگار له خودا ده‌كات؟ خوداوه‌ندێكی زۆر سامناكه له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایان. لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ترسناكه. په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار كێ وه‌ک تۆیه؟ به‌هێزیت، په‌روه‌ردگاریت، ڕه‌وات ده‌وری داویت. ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌ڵچوونی ده‌ریادا هه‌یه. كه شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزده‌بنه‌وه، هێمنیان ده‌كه‌یته‌وه. وه‌ک بریندارێكی سه‌خت ڕاهه‌بت پان كرده‌وه. به هێزی بازووت دوژمنه‌كانت په‌رت كرد. ئاسمانان هی تۆیه هه‌روه‌ها زه‌ویش. گه‌ردوون و هه‌رچی تێیدایه تۆ داتمه‌زراندوه.
زەبوورەکان 5:89-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات، هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش دڵسۆزیت. لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟ لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە، لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە. ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟ تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت. دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە، کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە، بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش، گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.