لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 19:89-37 - Compare All Versions

زەبوورەکان 19:89-37 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

جارێک له‌ بینیندا قسه‌ت بۆ خوداناسه‌كه‌ی خۆت كرد و فه‌رمووت: “هێزم به‌ پاڵه‌وان به‌خشی. له‌نێو گه‌ل هه‌ڵبژارده‌م به‌رزكرده‌وه‌. داویدی به‌نده‌ی خۆم دۆزییه‌وه‌. به‌ ڕۆنی پارسام ده‌ستنیشانم كرد. ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێوه‌ی ده‌چه‌سپێت. هه‌روه‌ها بازووم به‌هێزی ده‌كات. دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵ نابێت. نابێته‌ ژێر ده‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی زۆردار. له‌ به‌رده‌می خۆی دوژمنانی تێكده‌شكێنم. ناحه‌زانی تووشی به‌ڵا ده‌كه‌م. سه‌رڕاستی و میهره‌بانیی منی له‌گه‌ڵدایه‌. به‌ ناوی منه‌وه‌ قۆچی به‌رز ده‌بێته‌وه‌. واده‌كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ریاوه‌ بێت. ده‌سته‌ ڕاستی به‌سه‌ر ڕووباره‌كان. بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی. منیش ده‌یكه‌م به‌ نۆبه‌ره‌ی خۆم. به‌رزترین له‌ پاشایانی زه‌وی‌. تاهه‌تایه‌ میهره‌بانیی خۆمی بۆ ده‌پارێزم. په‌یمانی من بۆ ئه‌و ده‌چه‌سپێت. واده‌كه‌م تاهه‌تایه‌ نه‌وه‌ی هه‌بێت. ته‌ختیشی وه‌ک ڕۆژگاری ئاسمانان بێت. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانی واز له‌ فێركردنم بهێنن. ڕێگای یاساكانی من نه‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رزه‌كانم بكه‌ن، ڕاسپارده‌كانم به‌جێ نه‌گه‌یه‌نن. به‌ دار ڕاوی یاخیبوونه‌كانیان ده‌نێم. به‌ لێدان گوناهه‌كانیان. به‌ڵام میهره‌بانیی خۆمی لێناكه‌مه‌وه‌، درۆ ناكه‌م ده‌رباره‌ی سه‌رڕاستییه‌كه‌م. په‌یمانی خۆم ناشكێنم و ئه‌وه‌ی له‌ زارم ده‌رچووه‌ نایگۆڕم. جارێک سوێندم به‌ پارسایی خۆم خوارد. درۆ له‌گه‌ڵ داوید ناكه‌م: تاهه‌تایه‌ نه‌وه‌ی ده‌مێنێت و ته‌ختی وه‌ک خۆر له‌ به‌رده‌ممدایه‌. هه‌میشه‌ وه‌ک مانگ ده‌چه‌سپێت. ئه‌و گه‌واهیده‌ره‌ی له‌ ئاسمانیشه‌ سه‌رڕاسته‌”. سیلاه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 89 PNTZS

زەبوورەکان 19:89-37 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد، بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو: «هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی، لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە. داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە، بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد. ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت، هەروەها بازووم بەهێزی دەکات. دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت، نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار. لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم، ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم. دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە، بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت. وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت، دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان. هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی، خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“ منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم، بەرزترین لە پاشایانی زەوی. هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم، پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت. هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم، تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت. «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن، ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر، ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن، ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن، لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم، بە لێدان گوناهەکانیان، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە، درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم. پەیمانی خۆم ناشکێنم و قسەی خۆم ناگۆڕم. جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد، درۆ لەگەڵ داود ناکەم. هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و تەختی وەک خۆر لەبەردەممە، هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت، ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 89 KSS