زەبوورەکان 19:89-26
زەبوورەکان 19:89-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جارێک له بینین‌دا قسه‌ت بۆ خوداناسه‌كه‌ی خۆت كرد و فه‌رمووت: “هێزم به پاڵه‌وان به‌خشی. له‌نێو گه‌ل هه‌ڵبژارده‌م به‌رزكرده‌وه. داویدی به‌نده‌ی خۆم دۆزییه‌وه. به ڕۆنی پارسام ده‌ستنیشانم كرد. ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێوه‌ی ده‌چه‌سپێت. هه‌روه‌ها بازووم به‌هێزی ده‌كات. دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵ نابێت. نابێته ژێر ده‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی زۆردار. له به‌رده‌می خۆی دوژمنانی تێكده‌شكێنم. ناحه‌زانی تووشی به‌ڵا ده‌كه‌م. سه‌رڕاستی و میهره‌بانیی منی له‌گه‌ڵدایه. به ناوی منه‌وه قۆچی به‌رز ده‌بێته‌وه. واده‌كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ریاوه بێت. ده‌سته ڕاستی به‌سه‌ر ڕووباره‌كان. بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی.
زەبوورەکان 19:89-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد، بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو: «هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی، لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە. داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە، بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد. ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت، هەروەها بازووم بەهێزی دەکات. دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت، نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار. لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم، ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم. دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە، بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت. وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت، دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان. هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی، خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“