زەبوورەکان 11:89-14
زەبوورەکان 11:89-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاسمانان هی تۆیه هه‌روه‌ها زه‌ویش. گه‌ردوون و هه‌رچی تێیدایه تۆ داتمه‌زراندوه. باكوور و باشوور تۆ ئافریده‌ت كردوون. تابۆر و حه‌ڕمۆن بۆ ناوی تۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. بازوی به‌توانات هه‌یه. ده‌ستت به‌هێزه. ده‌سته ڕاستت به‌رزه. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بناغه‌ی ته‌ختی تۆن. میهره‌بانی و سه‌رڕاستی له به‌رده‌می تۆن.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 89 بخوێنەوەزەبوورەکان 11:89-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش، گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون، تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. بازووت هەیە لەگەڵ توانا، دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن، خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 89 بخوێنەوە