لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:89-8

زەبوورەکان 1:89-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

تاهه‌تایه‌ گۆرانی به‌سه‌ر میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم. نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ به‌ ده‌مم ڕه‌وات ڕاده‌گه‌یه‌نم. هه‌روه‌ک وتم: “تاهه‌تایه‌ میهره‌بانی بنیاد ده‌نرێت. له‌نێو ئاسمانان ڕه‌وات جێگیر ده‌بێت”. فه‌رمووت: “په‌یمانم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی خۆم به‌ستووه‌. سوێندم بۆ داویدی به‌نده‌م خواردووه‌: تاهه‌تایه‌ وه‌چه‌ت ده‌چه‌سپێنم. نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ ته‌ختت بنیاد ده‌نێم”. سیلاه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان ستایشی كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایانیش ڕه‌واكه‌ت. چونكه‌ كێ‌ له‌ ئاسمان دا هاوتای په‌روه‌ردگاره‌. كام له‌ ڕۆڵه‌كانی په‌روه‌ردگار له‌ خودا ده‌كات؟ خوداوه‌ندێكی زۆر سامناكه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایان. لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ترسناكه‌. په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار كێ‌ وه‌ک تۆیه‌؟ به‌هێزیت، په‌روه‌ردگاریت، ڕه‌وات ده‌وری داویت.