زەبوورەکان 3:88-8
زەبوورەکان 3:88-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه گیانم له نه‌هامه‌تی تێر بووه و ژیانم له دۆڵی بێ‌بن نزیک بووه‌ته‌وه. وه‌ک ئه‌وانه دانراوم كه شۆڕبوونه‌ته‌وه نێو چاڵاو. وه‌ک پیاوێكم لێهاتووه هێزی لێ به‌ربڕابێت. له‌نێو مردووان وازلێهێنراو، وه‌ک كوژراوه‌كانی نێو گۆڕ ڕ‌اكشاو، ئه‌وانه‌ی ئیتر یادیان ناكه‌یته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستت لێیان شۆردووه. له‌نێو قووڵترین گۆڕ داتناوم. له‌نێو جه‌رگه‌ی تاریكی. له قووڵایی. تووڕه‌ییت به‌سه‌رمه‌وه جێگیر بووه، شه‌پۆڵه‌كانت ڕامده‌ماڵن. سیلاه. ناسیاوه‌كانمت لێ دوورخستمه‌وه. قێزم لێده‌كه‌نه‌وه. گیراوم و ده‌رچوونم بۆ نییه.
زەبوورەکان 3:88-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن. ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،