زەبوورەکان 8:86-13
زەبوورەکان 8:86-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا هاوشێوه‌ی تۆ له‌نێو خوداوه‌ندكان؟ كوا هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون. دێن و له به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن. چونكه تۆ مه‌زنیت و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رت كردووه. هه‌ر ته‌نیا تۆ خودایت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕێگای خۆتم فێر بكه. تا به ڕه‌وای تۆ بڕۆم. دڵم یه‌ک بخه بۆ ترسی ناوه‌كه‌ت. خودایه، په‌روه‌ردگارم، به هه‌موو دڵه‌وه سوپاست ده‌كه‌م. تاهه‌تایه ناوت شكۆدار ده‌كه‌م. چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت مه‌زنه بۆ من، گیانی منت له دۆڵی بێ‌بنی ژێره‌وه ده‌ربازكرد.
زەبوورەکان 8:86-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟ کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟ ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون، دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و ناوت شکۆدار دەکەن، چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە، هەر تەنها تۆ خودایت. ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم، دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت. ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد.