زەبوورەکان 6:86-10
زەبوورەکان 6:86-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ له نوێژم بگره. گوێ له پاڕانه‌وه‌م بگره. له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم. چونكه به هاوارمه‌وه دێیت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا هاوشێوه‌ی تۆ له‌نێو خوداوه‌ندكان؟ كوا هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون. دێن و له به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن. چونكه تۆ مه‌زنیت و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رت كردووه. هه‌ر ته‌نیا تۆ خودایت.
زەبوورەکان 6:86-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە. لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم، چونکە بە هاوارمەوە دێیت. ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟ کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟ ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون، دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و ناوت شکۆدار دەکەن، چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە، هەر تەنها تۆ خودایت.