لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:86-7 - Compare All Versions

زەبوورەکان 4:86-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

گیانی به‌نده‌ی خۆت شاد بكه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار چونكه‌ گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له‌ میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ‌ له‌ نوێژم بگره‌. گوێ‌ له‌ پاڕانه‌وه‌م بگره‌. له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم. چونكه‌ به‌ هاوارمه‌وه‌ دێیت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 86 PNTZS

زەبوورەکان 4:86-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە، ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە. لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم، چونکە بە هاوارمەوە دێیت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 86 KSS