لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:86-17

زەبوورەکان 11:86-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕێگای خۆتم فێر بكه‌. تا به‌ ڕه‌وای تۆ بڕۆم. دڵم یه‌ک بخه‌ بۆ ترسی ناوه‌كه‌ت. خودایه‌، په‌روه‌ردگارم، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ناوت شكۆدار ده‌كه‌م. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت مه‌زنه‌ بۆ من، گیانی منت له‌ دۆڵی بێبنی ژێره‌وه‌ ده‌ربازكرد. خودایه‌. لووتبه‌رزه‌كان لێم هه‌ستاون، تاقمه‌ زۆرداره‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ناوم ببه‌ن، تۆ له‌به‌رچاو ناگرن. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداوه‌ندێكی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت له‌ میهره‌بانی و ڕه‌وا. ئاوڕم لێبده‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. هێزی خۆت به‌ به‌نده‌كه‌ت ببه‌خشه‌ و ڕۆڵه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌ت ڕزگار بكه‌. نیشانه‌ی چاكه‌ی خۆتم له‌گه‌ڵ بكه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانم ببینن و شه‌رمه‌زار بن، چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. یارمه‌تیت داوم و دڵنه‌واییت كردووم.