زەبوورەکان 1:86-5
زەبوورەکان 1:86-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ ڕادێره و به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه من هه‌ژار و نه‌دارم. ژیانم بپارێزه. چونكه من خوداناسم. خودایه به‌نده‌كه‌ی خۆت ڕزگار بكه كه پشتی پێت به‌ستووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. چونكه من به درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م. گیانی به‌نده‌ی خۆت شاد بكه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار چونكه گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رزده‌كه‌مه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن.
زەبوورەکان 1:86-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە، من هەژار و نەدارم. ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم، تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە، ئەوەی پشتی پێت بەستووە. ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم. گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە، ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن.