زەبوورەکان 1:82-8
زەبوورەکان 1:82-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا له كۆڕی هێزه‌كان ڕاوه‌ستاوه. له‌نێو خوداوه‌نده‌كان دادوه‌ری ده‌كات. “تا كه‌ی به سته‌م دادوه‌ری ده‌كه‌ن، لایه‌نگری به‌دكاران ده‌كه‌ن؟ سیلاه. به‌رگری له لاواز و هه‌تیوان بكه‌ن. دادی هه‌ژار و كڵۆڵان بده‌ن. فریای لاواز و نه‌داران بكه‌ون. له ده‌ست به‌دكاران ده‌ربازیان بكه‌ن. نازانن و تێناگه‌ن. له تاریكی‌دا ده‌ڕۆن. هه‌موو بنچینه‌كانی زه‌وی ده‌شڵه‌ژێن. من وتم ئێوه خوداوه‌نده‌كانن. هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی خودای به‌رزن. به‌ڵام وه‌ک ئاده‌میزاد ده‌مرن، وه‌ک یه‌كێک له سه‌رۆكه‌كان ده‌كه‌ون”. خودایه هه‌سته. دادوه‌ریی زه‌وی بكه. چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان میراتی تۆن.
زەبوورەکان 1:82-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات. «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. «من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“ بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.» خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.