زەبوورەکان 1:82-7
زەبوورەکان 1:82-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا له كۆڕی هێزه‌كان ڕاوه‌ستاوه. له‌نێو خوداوه‌نده‌كان دادوه‌ری ده‌كات. “تا كه‌ی به سته‌م دادوه‌ری ده‌كه‌ن، لایه‌نگری به‌دكاران ده‌كه‌ن؟ سیلاه. به‌رگری له لاواز و هه‌تیوان بكه‌ن. دادی هه‌ژار و كڵۆڵان بده‌ن. فریای لاواز و نه‌داران بكه‌ون. له ده‌ست به‌دكاران ده‌ربازیان بكه‌ن. نازانن و تێناگه‌ن. له تاریكی‌دا ده‌ڕۆن. هه‌موو بنچینه‌كانی زه‌وی ده‌شڵه‌ژێن. من وتم ئێوه خوداوه‌نده‌كانن. هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی خودای به‌رزن. به‌ڵام وه‌ک ئاده‌میزاد ده‌مرن، وه‌ک یه‌كێک له سه‌رۆكه‌كان ده‌كه‌ون”.
زەبوورەکان 1:82-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات. «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. «من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“ بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»