لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 8:79-13

زەبوورەکان 8:79-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

گوناهی باپیرانی پێش خۆمان له‌سه‌ر مه‌ژمێره‌. با به‌زه‌ییت زوو پێشمان بكه‌وێت، چونكه‌ ئێمه‌ زۆر زه‌لیل بووین. ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان. یارمه‌تیمان بده‌. له‌به‌ر شكۆی ناوی خۆت، ده‌ربازمان بكه‌ و له‌ گوناهمان خۆش به‌، له‌پێناوی ناوی خۆت. بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا‌ خوداكه‌یان؟”. با هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه‌ تۆ له‌به‌رچاوی هه‌موومان، تۆڵه‌ی خوێنی ڕژاوی به‌نده‌كانی خۆت كردۆته‌وه‌. با ناڵه‌ی دیله‌كانت پێ‌ بگات. به‌ مه‌زنیی بازووی خۆت بیانهێڵه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌رگن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی دراوسێیه‌كانمان پێیان كردی. سووكایه‌تییان پێ‌ بكه‌. ئینجا ئێمه‌ی گه‌لی تۆ. مه‌ڕی له‌وه‌ڕگای تۆ. تاهه‌تایه‌ سوپاست ده‌كه‌ین. نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ باسی ستایشی تۆ ده‌كه‌ین.