لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 38:78-51

زەبوورەکان 38:78-51 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ویش به‌زه‌ییداره و له‌ گوناه خۆشده‌بێت. نافه‌وتێنێت. زۆرجار تووڕه‌یی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌. هه‌موو قینی خۆی ناجۆشێنێت. به‌بیری دێته‌وه‌ ئه‌مانه‌ مرۆڤن. بایه‌كن هه‌ڵده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه‌. چه‌ند جار له‌ چۆڵه‌وانی لیێ‌ یاخیبوون. له‌ بیاباندا دڵته‌نگیان كرد. گه‌ڕانه‌وه‌ و خودایان تاقی كرده‌وه‌. پارسای ئیسڕائیلیان ئازار دا. ده‌ستی ئه‌ویان له‌بیرچوو، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وانی له‌ دوژمن كڕییه‌وه‌. ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ میسڕ نیشانه‌ی پیشاندا، له‌ ولاتی چۆعه‌ن په‌رجوی كرد. كه‌نداو و جۆگه‌كانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆنه‌وه‌. مێشی نارد پێوه‌یان دان، بۆقی نارد بۆگه‌نیان كردن. به‌روبوومیانی ڕاده‌ستی كوللـه‌حاجیی كرد، ماندووبوونیان به‌ كوللـه‌. به‌ ته‌رزه‌ ڕه‌زه‌مێوه‌كانی له‌ناوبرد، به‌ زوقم دارهه‌نجیره‌كانی وشككردن. گاوگۆتاڵیانی خستنه‌ به‌ر ته‌رزه‌، ئاژه‌ڵی ماڵی دانه‌ به‌ر بروسكه‌. گڕی تووڕه‌یی خۆی ڕژانده‌ سه‌ریان، ڕق و تۆڵه‌ و به‌ڵا‌. به‌ فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی. ڕێگای بۆ تووڕه‌یی خۆی خۆشكرد. مه‌رگی لێ‌ نه‌گێڕانه‌وه‌. به‌ڵكو ژیانیانی تووشی ده‌رد‌ كرد. له‌ هه‌موو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی دا. له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هێزی دا له‌ وڵاتی حام.

زەبوورەکان 38:78-51 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەویش بەزەییداره و لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت. زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە، هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن، بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە. چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون، لە بیابان دڵتەنگیان کرد. جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد. دەستی ئەویان لەبیرچوو، ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە. ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا، لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد. ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئەوەی نەخۆنەوە. مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان، بۆقی نارد بۆگەنیان کردن. بەروبوومی ئەوانی دا بە سن، بەری ماندووبوونیان بە کوللە. بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن. گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە. گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا، بە فریشتەی لەناوبەر ناردی. ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد، مردنی لێ نەگێڕانەوە، ژیانیانی تووشی دەرد کرد. لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام.