زەبوورەکان 21:78-50
زەبوورەکان 21:78-50 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ی بیست تووڕه بوو، ئاگری داگیرسا دژ به یاقوو. هه‌روه‌ها تووڕه‌یی هه‌ستا له ئیسڕائیل. چونكه باوه‌ڕیان به خودا نه‌هێنا و پشتیان به ڕزگاریه‌كه‌ی نه‌به‌ست. جا فه‌رمانی دا به هه‌وره‌كان له به‌رزایی، ده‌رگای ئاسمانانی كرده‌وه. مه‌نی به‌سه‌ریاندا باراند بۆ خواردن و دانه‌وێڵه‌ی ئاسمانی پێدان. مرۆڤ نانی فریشته‌كانیان خوارد. ئازووقه‌ی بۆ ناردن تا تێربوون. له ئاسمانه‌وه بای خۆرهه‌ڵاتی هه‌ڵكرد، به هێزیشی بای باشووری به‌ره‌و پێش برد. وه‌ک گڵ گۆشتی به‌سه‌ریاندا باراند، وه‌ک لمی ده‌ریاكان په‌له‌وه‌ری باڵدار. باراندیه نێو ئۆردوگاكه‌یان. له ده‌وروبه‌ری چادره‌كانیان. خواردیان و زۆر تیر بوون، ئه‌وه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو بۆی هێنان. لایان نه‌دا له حه‌زه‌كانیان. هێشتا خواردنه‌كه‌یان له‌نێو ده‌م بوو، ڕقی خودا لێیان هه‌ستا. هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوشتن وباشترین گه‌نجه‌كانی ئیسڕائیلی خست. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شدا گوناهه‌یان كرده‌وه، باوه‌ڕیان به په‌رجوه‌كانی نه‌هێنا. به فوویه‌ک ڕۆژگاری له‌ناوبردن، به تۆقین ساڵانیان. ئه‌گه‌ر بیانكوژێ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، به زوویی ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خودا، به‌بیریان دێته‌وه كه خودا تاشه‌به‌ردیانه، خودای هه‌ره‌به‌رزیشه كه ده‌یانكڕێته‌وه. به‌ڵام به ده‌م فێڵ ده‌كه‌ن. به زمان درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. دڵیان لای ناچه‌سپێت. دڵسۆز نین له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كه‌ی. ئه‌ویش به‌زه‌ییداره و له گوناه خۆشده‌بێت. نافه‌وتێنێت. زۆرجار تووڕه‌یی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. هه‌موو قینی خۆی ناجۆشێنێت. به‌بیری دێته‌وه ئه‌مانه مرۆڤن. بایه‌كن هه‌ڵده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه. چه‌ند جار له چۆڵه‌وانی لیێ یاخیبوون. له بیاباندا دڵته‌نگیان كرد. گه‌ڕانه‌وه و خودایان تاقی كرده‌وه. پارسا‌ی ئیسڕائیلیان ئازار دا. ده‌ستی ئه‌ویان له‌بیرچوو، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وانی له دوژمن كڕییه‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی له میسڕ نیشانه‌ی پیشاندا، له ولاتی چۆعه‌ن په‌رجوی كرد. كه‌نداو و جۆگه‌كانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆنه‌وه. مێشی نارد پێوه‌یان دان، بۆقی نارد بۆگه‌نیان كردن. به‌روبوومیانی ڕاده‌ستی كوللـه‌حاجیی كرد، ماندووبوونیان به كوللـه. به ته‌رزه ڕه‌زه‌مێوه‌كانی له‌ناوبرد، به زوقم دارهه‌نجیره‌كانی وشككردن. گاوگۆتاڵیانی خستنه به‌ر ته‌رزه، ئاژه‌ڵی ماڵی دانه به‌ر بروسكه. گڕی تووڕه‌یی خۆی ڕژانده سه‌ریان، ڕق و تۆڵه و به‌ڵا. به فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی. ڕێگای بۆ تووڕه‌یی خۆی خۆشكرد. مه‌رگی لێ نه‌گێڕانه‌وه. به‌ڵكو ژیانیانی تووشی ده‌رد كرد.
زەبوورەکان 21:78-50 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو، ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب، هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل، چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست. جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی، دەرگای ئاسمانی کردەوە، مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان. مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد، ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون. لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد، بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد. وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند، وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار. باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان، لە دەوروبەری چادرەکانیان. خواردیان و زۆر تێر بوون، ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان. بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن، هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو، تووڕەیی خودا لێیان هەستا، هەرە بەهێزەکانی کوشتن و باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست. لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە، بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد. بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن، بە تۆقاندن ساڵانیان. هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون، بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای. بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە، خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە. بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن، بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن. دڵیان لەلای ناچەسپێت، دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی. ئەویش بەزەییداره و لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت. زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە، هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن، بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە. چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون، لە بیابان دڵتەنگیان کرد. جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد. دەستی ئەویان لەبیرچوو، ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە. ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا، لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد. ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئەوەی نەخۆنەوە. مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان، بۆقی نارد بۆگەنیان کردن. بەروبوومی ئەوانی دا بە سن، بەری ماندووبوونیان بە کوللە. بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن. گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە. گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا، بە فریشتەی لەناوبەر ناردی. ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد، مردنی لێ نەگێڕانەوە، ژیانیانی تووشی دەرد کرد.