لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 10:78-22

زەبوورەکان 10:78-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌یمانی خودایان شكاند، به‌پێی فێركردنی ڕه‌فتاریان نه‌كرد، كرده‌وه‌كانی خودایان له‌بیركرد. ئه‌و په‌رجوانه‌ی كه‌ پیشانی دابوون. له‌به‌رچاو باوباپیرانیان په‌رجوی كرد. له‌ زه‌ویی میسڕ. له‌ وڵاتی چۆعه‌ن. ده‌ریای شه‌ق كرد و په‌ڕاندنیه‌وه‌، وه‌ک به‌ربه‌ست ئاوی ڕاگرت. به‌ ڕۆژ به‌ هه‌وره‌وه‌ ڕێبه‌ریی كردن. به‌ درێژایی شه‌ویش به‌ ڕووناكی ئاگر. له‌ بیابان تاشه‌به‌ردی له‌تكرد و ئاوی پێدان. ئه‌وه‌نده‌ زۆر وه‌ک له‌ ده‌ریاوه‌ بێت. جۆگه‌ی له‌نێو تاشه‌به‌رد هه‌ڵقوڵاند، وه‌ک ڕووبار ئاوی به‌ردایه‌وه‌. به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌ گوناهه‌كردن دژی، بۆ یاخیبوون دژی هه‌ره‌به‌رز له‌ بیابان. له‌ دڵی خۆیاندا خودایان تاقی كرده‌وه‌، به‌ داواكردنی ئه‌و خواردنه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو. له‌ دژی خودا دووان. وتیان: “ئایا خودا ده‌توانێت له‌ چۆڵه‌وانی مێزێک بڕازێنێته‌وه‌؟ ئه‌وه‌تا له‌ تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا و ئاوی لێ‌ هێنا. دۆڵه‌كان ئاویان لێڕژا. ئایا ده‌توانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات؟” كه‌ په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ی بیست تووڕه‌ بوو، ئاگری داگیرسا دژ به‌ یاقوو. هه‌روه‌ها تووڕه‌یی هه‌ستا له‌ ئیسڕائیل. چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌ خودا نه‌هێنا و پشتیان به‌ ڕزگاریه‌كه‌ی نه‌به‌ست.

زەبوورەکان 10:78-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پەیمانی خودایان شکاند، بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە. کردارەکانی خودایان لەبیر کرد، ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون. لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد، لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن. دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە، وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت. بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن، بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر. لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان، ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت. جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند، وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە. بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی، لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان. لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو. لە دژی خودا دوان و گوتیان: «ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟ ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا، جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا! بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟» کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو، ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب، هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل، چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.