لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:77-3 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:77-3 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ و هاوار ده‌كه‌م. ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌، گوێم لێ ده‌گرێت. له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌م به‌دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێم. به‌ درێژایی شه‌و ده‌ست پان ده‌كه‌مه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی سڕبێت. گیانم نه‌وازش ڕه‌ت ناكاته‌وه‌. بیر له‌ خودا ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌ناڵێنم. ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕووحم ده‌بوورێته‌وه‌. سیلاه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 77 PNTZS

زەبوورەکان 1:77-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم، دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت. لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم، بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت. گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە. بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 77 KSS