زەبوورەکان 7:76-12
زەبوورەکان 7:76-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تۆ خۆت به‌سامیت. كێ له به‌رده‌مت ڕاده‌وه‌ستێت، له كاتی تووڕه‌ییت؟ له ئاسمانه‌وه حوكمت بیسترا. زه‌وی ترسا و كپ بوو. به هه‌ستانی خودا بۆ دادوه‌ری، بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو دڵنه‌رمه‌كانی زه‌وی. سیلاه. چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ سوپاست ده‌كات. پاشماوه‌ی ڕقه‌كه به ناوقه‌دته‌وه ده‌به‌ستیت. نه‌زر بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان بكه‌ن و به‌جێی بهێنن، ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وری دان. دیاری پێشكه‌ش به سامناک بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ڕووحی سه‌رۆكه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نێت. سامناكه بۆ پاشاكانی سه‌ر زه‌وی.
زەبوورەکان 7:76-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تۆ خۆت بەسامیت! لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟ لە ئاسمان حوکمت بیسترا، زەوی ترسا و کپ بوو، بە هەستانی خودا بۆ دادوەری، بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی. بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات، خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە. نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن. ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان، دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن. ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت، سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.