زەبوورەکان 7:75-10
زەبوورەکان 7:75-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو خودا دادپه‌روه‌ره. ئه‌م نزم ده‌كات و ئه‌و به‌رزده‌كاته‌وه. چونكه جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، پڕه له مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام من تاهه‌تایه ئه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نم. په‌سنی بۆ خوداوه‌ندی یاقوو ده‌ڵێم. هێزی هه‌موو به‌دكاره‌كان ده‌ڕووخێنم، هێزی خوداناسانیش زیاد ده‌كه‌م.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 75 بخوێنەوەزەبوورەکان 7:75-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. جام بەدەستی یەزدانەوەیە، پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 75 بخوێنەوە